٢٧ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٢:٠٦
بەرەنگاریی گەندەڵی تەنیا لە سەر بنەمای داد و یاسا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: دەبێ پێوەری بەرەنگاریی لە گەڵ گەندەڵی، تەنیا، حەق ، داد و یاسا بێت و هیچ لەبەرچاو گرتنێک لە کاردا نەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەیانی ئەمڕۆ شەمە ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لە گەڵ سەرۆک و بەرپرسانی بالای دەزگای داد و هەروەها سەرۆکی گشتی دادگاکانی ئێران قسەیان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کردە سەر بەردەوامیی گۆرانکارییەکان لە دەسەڵاتی دادی ئێران لە سەر تەوەری هاوسەنگی وجەماوەری بوونی  دەسەڵاتی دا و ڕایانگەیاند: بەرەنگاری لە گەڵ گەندەڵی دەبێ بێ کەمتەرخەمی و بە گوێرەی ماف و داد و یاسا و هەروەها بێ ستەم کردن لە کەسانی بێ تاوان بە هەموو تواناوە بەردەوام بێت.  

 ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە جەخت لە سەر ئەوەی کە کۆرۆنا تەواو نەبووە و هەموو خەڵک و بەرپرسان دەبێ بە هەندی وەرگرن وتیان: دەبێ ڕێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگیردرێت.

زیادیشیان کرد: تەنیا جیاوازی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەڵ ڤایرۆسی گەندەڵی ئەوەیە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شۆشتنی دەس لەناو دەچێت. بەڵام تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی ڤایرۆسی گەندەڵی بڕینی دەستی گەندەڵە.